ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به دانیشتن و بایكۆتكردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكرێت و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له میانه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رخستنی لیستی یه‌كگرتوو له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامان و كادیرانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی ١٤ی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر (ئەربیل) حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، یه‌كگرتوو هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و مافخوراوانی خۆیه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ره‌كانیان به‌رده‌وام داكۆكیكار بونه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و ده‌نگیان دلێره بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین باسی له‌وه‌شكردوه، به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان و چونیان بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان گرنگه و به دانیشتن و بایكۆتكردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكرێت و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی روونیكردوەته‌وه، “ده‌بێت به‌ده‌نگدانتان كه‌سانی خاوه‌ن رابردوو پاك و ئه‌زموندار بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بۆ گێرانه‌وه‌ی مافه‌كانتان بكه‌ن”.
یه‌كگرتوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی چڕكردوەته‌وه و ده‌یه‌وێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئێستای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه چوار كورسی هه‌یه، زیاد بكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی شاندی باڵاوه سه‌ردانیكردنی سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی ده‌ستپێكردوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت