بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، 13 بەنزینخانە لە شاری هەولێر (ئەربیل) داخران.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، 13 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆی 132 وێستگە کە لە 13ـی ئادار تا یەکی حوزەیران پشکنینیان بۆ کراوە، ئەم وێسگتانە سزا دراون:
-وێستگەی ڕۆڤە
-وێستگەی هاونیشتیمان
-وێستگەی ڕەوا 1
– وێستگەی ڕەوا 2
-وێستگەی کوردستان
-وێستگەی ئارام
-وێستگەی سیار
-وێستگەی هاوینە هەوار
-وێستگەی ڕێگای بەحرکە
-وێستگەی کانی
-وێستگەی ڕزگاری
-وێستگەی کەرکووك
-وێستگەی ڕۆژ