پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی عێراق لەمساڵدا بەرزبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی عێراق لەمساڵدا بەرزبێتەوە

پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی عێراق لەمساڵدا بەرزبێتەوە

ئایار 15, 2023 10:25
پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی عێراق لەمساڵدا بەرزبێتەوە
0

لایک

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی حکومەتی عێراقی لەمساڵدا بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزببێتەوە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، داهاتی نانەوتی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2022دا گەیشتوتە 4.7% و لەساڵی 2020دا 4.4% بوە و لە ساڵی 1990 بۆ 2000 بە تێکڕایی داهاتی نانەوتی 5.5% بووە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت: بەرزبوونەوەی بەهای داهاتی نانەوتی لە بەرهەمی ناوخۆدا لە عێراقدا بۆ ئەمساڵ 5.2% بووە و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داهات زۆر زیاترە بەراورد بەساڵی رابردوو.


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راشیگەیاند: عێراق لەڕووی داهاتی نانەوتییەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی کەمترین داهاتی هەیە و بەپێچەوانەوە کوێت بەرزترین داهاتی هەیە و لەساڵی ڕابردوودا داهاتەکەشی گەیشتوەتە 39.3%

En az 10 karakter gerekli