فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە چاککردنی رێڕەوی نێو فڕۆکەخانەکە تاوەکو کاتژمیر 10ـی ئەمشەو فڕۆکەخانەکە بە رووی سەرجەم گەشتەکانی هاتن و رۆشتندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، فڕۆکەخانەی بەغداد رێڕەوی هاتن و رۆشتنی بە رووی سەرجەم گەشتەکاندا داخستووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی کارکردن لە چاککردنی رێڕەوی فڕینی نێو فڕۆکەخانەکە بووەتە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە بە رووی گەشتەکاندا.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 10ـی ئەمشەو تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردنن لە چاککردنی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە، بۆیە تاوەکو ئەو کاتە فڕۆکەخانەکە بە رووی سەرجەم گەشتەکانی هاتن و رۆشتندا دادەخرێت.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی گەشتەکان ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی چاکسازییەوەیە لەسەر رێڕەوی فڕینی -15L 33R. و چاککردنەوەی شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکەدا.