سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆم وه‌ك سه‌رۆك هه‌رێم، رۆژی هه‌ڵبژاردنم دیاری كردووه به‌پێی ئه‌ركی یاسایی، ئه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه كه ده‌بێت كۆمیسیۆن سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه و كار بكرێت، ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌و ههنگاوانهین، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی كه دامانناوه، ئه‌نجام بدرێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم دواى رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی له بارزان، قسه‌ى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن كرد و گوتى: “پەیامەکەی مه‌سعود بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان، په‌يامى ئاشتى و يهكترقبووڵكردنه و پەیامێکی گرنگە و دەستپێکێکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکانى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ده‌بێت كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به ديالوگ چاره‌سه‌ر بكرێن”.
مەسعود بارزانی لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی-دا کە ئەمڕۆ لە دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو، داواى لە یەکێتیی نيشتمانیی كوردستان و پارتی ديموكراتى كوردستان كرد كه پێکەوە کار بکەن و مەکتەبی سیاسیی ھەردوو لا کۆببنەوە و بەرلە 18ی مانگ، کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکان بکرێت.
سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌باره‌ت به واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێويسته هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا بكرێت و وتى: “بەپێی ئه‌و دەسەڵاتەى كه من هه‌مه، رۆژی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان‌م دەستنیشانکردووە، ئەوەی دیکە لەسەر پەرلەمانى كوردستان دەمێنێتەوە کە دەبێت کۆمیسیۆن و ئەوانی دیکە سەرلەنوێ دابڕێژرێنەوە و ئیش بکرێت، ئێمە ئێستا چاوەڕێی ئەو هەنگاوانەین و هیوادارین ئەم هەنگاوانە دوای ئەوەی کە هەموو لایەنەکان پێکەوە دانیشتن؛ ئەوانەش چارەسەر بکرێن و هەڵبژاردن لەو کاتەی ئێمە دامانناوە بکرێت”.
رۆژی 26ی ئاداری ئەمساڵ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، دلشاد شەھاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٥ی ھەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە، فەرمانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و لە فەرمانەکەشدا رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وەک رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
نێچيرڤان بارزانى سه‌باره‌ت بوودجەی گشتیی عێراق كه ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه و خوێندنه‌وه بۆ بڕگه‌كانى ده‌كرێت، وتى: “ئەوەی لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بڕیاری لەسەر دراوە، ئەوەیە کە سەقفێکی زەمەنی دانراوە تاوەکو ١٧ و ١٨ی ئه‌م مانگه دەبێت پەسند بکرێت”.