واده‌ی تۆماركردنی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • واده‌ی تۆماركردنی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهات

واده‌ی تۆماركردنی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهات

تشرینی دووه‌م 3, 2024 18:43
واده‌ی تۆماركردنی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهات
0

لایک

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، 41 تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان تۆماركراون و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تانه‌كان ده‌درێنه‌وه‌ و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌كرێن بۆ بڕیاردانی كۆتایی له‌سه‌ر تانه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه‌.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ واده‌ی پێشكه‌شكردنی تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات، له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقیش 41 تانه‌ تۆماركراون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ر ئاستی بازنه‌كان زۆرترین تانه‌ له‌ بازنه‌ی سلێمانی تۆماركراون كه‌ 25 تانه‌ن، پاشان هه‌ولێر دێت كه‌ 12 تانه‌ له‌و بازنه‌یه‌ تۆماركراون، دواتریش دهۆك كه‌ سێ تانه‌ تۆماركراون، كه‌مترین تانه‌ش له‌ بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ یه‌ك تانه‌یه‌.

جومانه‌ غه‌لای ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا وه‌ڵامی تانه‌كان ئاماده‌ ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كات بۆ بڕیاردانی كۆتایی له‌سه‌ر تانه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه‌.

En az 10 karakter gerekli