دوای سەردانە دوو رۆژییەکەی سوودانی گەڕایەوە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای سەردانە دوو رۆژییەکەی سوودانی گەڕایەوە بەغداد

دوای سەردانە دوو رۆژییەکەی سوودانی گەڕایەوە بەغداد

ئازار 22, 2023 20:10
دوای سەردانە دوو رۆژییەکەی سوودانی گەڕایەوە بەغداد
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی بەسەردانە فەرمیەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە عێراق، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەشی، زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و سیاسیەکانی هەردوو وڵات بوو.

دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، خولێکی دانوستانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سوودانی لەسەردانەکەیدا، دەستی خستەسەر گرنگی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان، کە توێژینەوە راوێژکارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، “لە ساڵانی داهاتوودا وەک رێڕەوێکی گواستنەوە بۆ کاڵا و وزە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەبێت”.

بە ئامادەبوونی محەمەد موش، وەزیری بازرگانی تورکیا، محەمەد شیاع سوودانی لە ئەنقەرە چاوی بە ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەران و نوێنەری سەندیکاکان و بەرپرسانی کەرتی تایبەتی تورکیا کەوت و بانگهێشتی کردن، بۆ خستنەگەڕی سەرمایەکانیان.

En az 10 karakter gerekli