حەییان عەبدولغەنی: لە دوو ڕۆژی داهاتوو وەرگرتنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات

حەییان عەبدولغەنی: لە دوو ڕۆژی داهاتوو وەرگرتنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات

ئاب 6, 2025 11:42
حەییان عەبدولغەنی: لە دوو ڕۆژی داهاتوو وەرگرتنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات
0

لایک

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕیککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان-عێراق وەربگیرێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوو وەرگرتنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات. 

وەزیری نەوتی عێراق لە کەرکووک سەردانی کۆمپانیای نەوتی باکووری کرد و ڕایگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی سووتەمەنی کەرکووک زیاتر دەکەن. هەروەها وتیشی، هەرێمی کوردستان-عێراق ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و 50 هەزار لەو بڕە بۆ نێوخۆیە.

حەیان عەبدولغەنی وتیشی کۆبوونەوەکان بەردەوامن، “لەگەڵ هەرێمی كوردستان-عێراق، لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە سرووشتییەکان لەبارەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.”

بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق، ئێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان، کە تاوەکو ئێستا کار دەکەن لە هەرێم ، “نزیکەی ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانە رێککەتووین لەگەڵ هەرێمی کوردستان-عێراق ٨٠ هەزار بەرمیلەکەی دیکە وەریدەگرین و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەین.”

En az 10 karakter gerekli