پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کراوە بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایییە تەندروستییەکان و دراون بە دادگا لە ناویاندا 2 کەس زیندانی کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییەی تووشی تای خوێن بەربوون بوو لە شاری هەولێر (ئەربیل) تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانە نەماوە، بەڵام ئەم تایە مەترسی گەورە لەسەر ژیان دروستدەکات پێویستە هەموو ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێ بەجێ بکەن بۆ خۆ پارێزی لە پەتاکە.
وتیشی هەر کەسێک سەرپێچی بکات و پابەندی ڕێنمایییەکان نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، داواشی لە هاووڵاتییان کرد تەنها ئەو گۆشتانە بکڕن کە لە قەسابخانەکان هەیە و مۆری وەزارەتی تەندروستی پێوەیە.
هەروەها پارێزگاری هەوڵێر (ئەربیل) لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی پێدا حەوت هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و دراون بە دادگا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایە تەندروستییەکان و خۆ نەپاراستن لە تای خوێنبەربوون، وتیشی هەر حەوت کەسەکە ڕەوانەی دادگا کراون و لە کۆی ئەو حەوت کەسە دوو کەسیان زیندانی کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری بڵاودەکەنەوە بەڵام هۆشیاری تاکی کۆمەڵگە زۆر گرنگترە و پێویستە ڕێنمایییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان لەم تایە بپارێزن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەوڵێر (ئەربیل) دەڵێت: بەداخەوە هەندێک کەس یاری بە گیانی خەڵکی دەکەن و وابڵاویان کردووەتەوە کە هەموو ساڵێک لە کاتی جەژنی قوربان هۆکارێک دەدۆزنەوە بۆ ترساندی خەڵکی، بەڵام ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نین، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکەم کە ڕۆژی هەینی هاوکاربوون لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە