رۆژی 5-4-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێم، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ی4ی2023، مووچەی هەریەك لە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان،سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،دابەشدەكرێت.
به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش كۆتایی به مووچه‌ی مانگی سێی ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت. دوێنێ سێشه‌ممه18ی4ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ی پێنج شەممە دەوامی ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیە