ماردین گۆککایا: دواخستنی بریاری شەرعیەتی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک گومان لەسەر پرۆسەی یاسایی دروستدەکات

ماردین گۆککایا: دواخستنی بریاری شەرعیەتی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک گومان لەسەر پرۆسەی یاسایی دروستدەکات

كانونی یه‌كه‌م 24, 2024 21:24
ماردین گۆککایا: دواخستنی بریاری شەرعیەتی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک گومان لەسەر پرۆسەی یاسایی دروستدەکات
0

لایک

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنی دادگای کارگێڕی بەغداد سەبارەت بە بریاری شەرعیەتی حکومەتی خۆجێی کەرکووک رایگەیاند، “دواخستنی دانیشتنی دادگا گومان لەسەر پرۆسەی یاسایی و سیاسی لەسەر ئەم بابەتە زیاتر دەکات”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24 کانوونی یەکەم، 2024 ماردین گۆککایا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە بەیاننامە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دواخستنی دانیشتنی دادگا لەسەر شەرعیەتی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک چەند جارێک گومان لەسەر پرۆسەی یاسایی و سیاسی لەسەر ئەم بابەتە زیاتر دەکات”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو “ئێمە نیگەرانین لەوەی کە لایەنێک هەیە فشار دەخەنە سەر ڕەوایی دۆسیەکە بۆ ئەوەی دانپێدانانیان پێنەدرێت لە بەغداد ناشەرعیە. بۆیە داواکارییەکانمان بۆ دەسەڵاتی دادوەری و هێزە سیاسییەکانی عێراق دووپاتدەکەینەوە کە دووربکەونەوە لە مەلەفی کەرکووک و ئەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری جێدەهێڵین کە بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکات بە دەستەبەرکردنی گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ خەڵکی ڕەسەنی کەرکووک”.

En az 10 karakter gerekli