سوودانی: عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە

سوودانی: عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە

تشرینی دووه‌م 7, 2024 17:40
سوودانی: عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بەندەری گەورەی فاو چالاکیەکانی وزە و بازرگانی و پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی تێدا چڕبووەتەوە، هەروەها بەشدار دەبێت بۆ گۆڕینی عێراق لە وڵاتێکی پێویستی بە بەندەری دیكه‌ بۆ وڵاتێکی دەریایی کراوە بەڕووی کەنداوەوە، ده‌شڵێت، ئێستا “عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە و بەشێکی مێژوویی و ڕێڕەوێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی”.

محەمەد شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پێنج شۆستەی بەندەری گەورەی فاوی کرد لە پارێزگای بەسرە و کارپێکردنی، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای کۆرییەوە تەواوکرا، رایگه‌یاند، “ئەم پڕۆژەیە بە ڕاستی چووەتە ناو گرێ و ڕێڕەوەکانی بازرگانی جیهانی و ڕێگاکانی گواستنەوەوە، کە بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و گرنگییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە، بۆ بازرگانی جیهانی و بە دیارترین حەوزی ئاوی جیهان دادەنرێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌ چالاکیەکانی وزە و بازرگانی و پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی تێدا چڕبووەتەوە بەهەموو شێوەکانییەوە، هەروەها بەشدار دەبێت بۆ گۆڕینی عێراق لە وڵاتێکی پێویستی بە بەندەری دیكه‌ بۆ وڵاتێکی دەریایی کراوە بەڕووی کەنداوەوە.


سوودانی باسی له‌وه‌شكرد، گەشەپێدان و گواستنەوەی ئابووری بە شێوازێکی یەکخراوە دادەنرێت، کە پێداویستییەکانی وڵات و ئەو هێزە ئابوورییە گرنگانەی، کە بۆ پەیوەندی عێراق لەگەڵ بازرگانی نێودەوڵەتی دابین دەکات.


وتیشی، “عێراق کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئابووری جیهانە و بەشێکی مێژوویی و ڕێڕەوێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی، ڕێگای گەشەپێدان، کە لە بەندەری گەورەی فاوـەوە دەستپێدەکات، ئابووری زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها دەبێتە دەروازەیەک بۆ گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری”.

En az 10 karakter gerekli