ڕاوێژکاری دارایی سوودانی رایدەگەیەنێت، لەدوای دامەزراندنی سندوقی وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکانی وڵات پاڵپشتی نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە بۆ گێرانەی ئەو پارانە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سوودانی لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند: لەدوای دامەزراندنی سندوقی وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق کە سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات، رووی لۆجستییەوە بۆ وەرگرتنەوەی پارە پشتگیری دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت: ئەنجومەنەکە بەرپرسانی کارگێڕی باڵا لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ و دارایی و داد و نەوت و بازرگانی و دیوانی چاودێری دارایی و بانکی ناوەندی عێراق و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەستەی دادپەروەری لەخۆدەگرێت.
راوێژکاری دارایی سوودانی راشیگەیاند: سندوقی وەرگرتنەوەی پارە بڕیار و رێکار و ڕێنمایی دەردەکات بە وەرگرتنەوەی ئەو پارانە کە پێش ساڵی 2003 دزراون سەرجەم ئەو پارانەی کە بە گەندەڵی بردراون و راپۆرتێکی ورد پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات سەبارەت بە ئەنجامی کارەکانی.
مەزهەر محەمەد ساڵح وتی: بۆ یەکەمجار لە عێراق، هەنگاوی لەو جۆرە بندرێت و ڕێککەوتنی هاوبەش لە نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان لەسەر پرسی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنەوەی پارە هەبێت ، وەک لە ماددەی 14ی یاساکەدا هاتووە، کە بڕگەکانی ئەم یاسایە دەیگرێتەوە بە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە