وڵاتی ئیستۆنیا یەکەیەکی سەربازی لە هەولێر جێگیردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وڵاتی ئیستۆنیا یەکەیەکی سەربازی لە هەولێر جێگیردەکات

وڵاتی ئیستۆنیا یەکەیەکی سەربازی لە هەولێر جێگیردەکات

بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەولێر دەمێنێتەوە

نیسان 6, 2023 11:12
وڵاتی ئیستۆنیا یەکەیەکی سەربازی لە هەولێر جێگیردەکات
0

لایک

مارتین هێرێم، فەرماندەی ‌هێزەکانی بەرگری ئیستۆنیا رایگەیاند، وەک بەشێک لە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش یەکەیەک لە هێزی بەتالیۆنی و هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیستۆنیا لە هەولێر(ئەربیل) جێگیردەکەن.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتە ئەوروپییەکەدا هاتووە، یەکینەکە لە 110 سەرباز و ئەندامی بەرگریی ئیستۆنی پێکدێت کە سەر بە بەتالیۆنێکی پیادە و هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەو وڵاتەن. ئەو یەکینەیە شوێنی هێزێکی هۆڵەندی دەگرێتەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەولێر دەمێنێتەوە.

هێرێم ئاشکراشیکرد، داعش و تیرۆر هەڕەشەی جددین بۆ تەواوی ئەورووپا و جیهان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش کاری لەپێشینەی ئیستۆنیا و هەموو هاوبەشەکانییەتی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

شایەنی باسە، ئەو هێزە ئیستۆنییە بڕیارە لە بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جێگیر بکرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەرکەکەیان راپەڕێنن.

En az 10 karakter gerekli