وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی کارمەندانی کەمدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی کارمەندانی کەمدەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی کارمەندانی کەمدەکاتەوە

دەوام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە

ئازار 22, 2023 18:09
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوامی کارمەندانی کەمدەکاتەوە
0

لایک

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ده‌وامی كارمه‌ندانی كه‌مكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ـی ئاداری 2023، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر رایدەگەیەنین، کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میللەتەکەمان .

بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر رایدەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

En az 10 karakter gerekli