لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 170 ترلیۆن دیناربێت.
موعین كازمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند بكرێت، له رۆژانی داهاتوودا بینه‌ر‌ی گه‌یشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه دەبن بۆ په‌رله‌مان و ره‌نگه له مانگی نیسان په‌سه‌ند بكرێت.
کازمی دەشڵێت، “نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به 65 دۆلار بۆ هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و كورتهێنان و قه‌رزه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن پڕۆژه‌یاساكه بگاته 170 ترلیۆن دینار”.