ناتەنیاهۆ: بارمتەکانمان ئازادبکرێن ئاگربەست رادەگەیەنین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ناتەنیاهۆ: بارمتەکانمان ئازادبکرێن ئاگربەست رادەگەیەنین

ناتەنیاهۆ: بارمتەکانمان ئازادبکرێن ئاگربەست رادەگەیەنین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس نزیکن، بەڵام بەو مەرجەی بارمتەکانیان ئازاد بکرێن.

تشرینی دووه‌م 18, 2023 11:45
ناتەنیاهۆ: بارمتەکانمان ئازادبکرێن ئاگربەست رادەگەیەنین
1

لایک

ئێوارەی رۆژی هەینی، 17-11-2023، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێستا بەراورد بە سەرەتای هێرشی زەمینی، نزیکین لە گەیشتن بە ئاگربەست، چونکە هێرشی زەمینی فشاری خستووەتە سەر حەماس تا ئاگربەست رابگەیەنێت، ئاگربەست رادەگەینین ئەگەر بارمتەکان وەربگرینەوە”.

وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی کرد، “ئاماژەی بەهێزمان هەبوو بارمتەکان لە نەخۆشخانەی شیفان، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی چووینە ناو نەخۆشخانەکە. ئەگەر بارمتەکان لەوێ بووبن، ئەوە بردراونەتە شوێنێکی دیکە، زانیاری هەواڵگریمان لەبارەی بارمتەکان هەیە، بەڵام چەند کەمتر بڵێم باشترە”.

وتیشی: “دوو نهۆم لەژێر نەخۆشخانەکە، ناوەندی فەرمان دەرکردن، کەرستەی پەیوەندیکردنی سەربازی، بۆمب و چەک و تونێلمان دۆزییەوە”.

بنیامین ناتەنیاهۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، “بەرپرسیارەتی سەربازیمان لەسەر شانە رێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکەین. ئامانجمان داگیرکردن نییە، بەڵکوو ئەوەیە ئەوەی لەوێ (غەززە) روودەدات جیاوازبێت، پێویستە چەک و توندڕەوی لە غەززە داماڵین”.

En az 10 karakter gerekli