کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

ئه‌یلول 27, 2024 15:20
کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ خێرایی با زیاد ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایی با لە سەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاڕاستەی با باكووری خۆرهەڵات دەبێت.

كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكرد، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێرایى با مامناوەند دەبێت (15 –  25 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  35 پلەى سیلیزى

سلێمانی:   33   پلەى سیلیزى
دهۆک:  35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:  35 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
سۆران:  34  پلەى سیلیزى
گەرمیان:   37 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli