وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: كوێستان محەمەد بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: كوێستان محەمەد بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: كوێستان محەمەد بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە

ئاب 14, 2023 18:57
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: كوێستان محەمەد بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم سزای كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابێت و رایگەیاند، ئەو وەزیرە بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پشوودایە.

ئاریان ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بە داخەوە چەند پەیج و سایتێک وایان بڵاوکردۆتەوە کە سەرۆکی حکومەت سزای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و ھیچ بنەمایەکی نیە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشودایە کە مۆڵەتەکەی تەواو بو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی”.

پێشتر بەشێك لە پەیج و میدیاكان بڵاویانكردەوە، بەفەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە پشكی گۆڕان لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

En az 10 karakter gerekli