باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌

كانونی دووه‌م 26, 2024 11:14
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌
0

لایک

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، رایگه‌یاند، سەرکۆنە هێرشەکە ده‌كات كه‌ زیانی بە ژێرخانی كێڵگه‌كه‌ گەیاندووه‌ و بووەهۆی پچڕانی کارەبای ملیۆنان کەس لە ناوەڕاستی زستاندا.

ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X” (پێشتر تویته‌ر) نووسیویه‌تی، “سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشە دەکەم کە دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، هێرشەکە ژێرخانی كێڵگه‌كه‌ی وێران کرد و لە ناوەڕاستی زستاندا ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەستاوین بۆ پشتیوانیکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق”.

شه‌وی رابردوو هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگەی غازی كۆرمۆر له‌ ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli