بوومەلەرزەیەکی بەهێز، فلیپینی هەژاند و بەهۆیەوە خەڵکی ماڵەکانیان جێهێشتووە و لە چەند ناوچەیەکیش کارەبا بڕاوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، کە گوڕەکەی ٦.٩ پلەی رێختەر بووە، فلیپینی هەژاند، دەربارەی بوومەلەرزەکە، مارسەم پاسیلانی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، “لە کاتی ڕووداوەکەدا لە نزیک کڵێسایەکی ناوەندی شار بووم، گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو و بینیم داروپەردووی باڵەخانەکان دەکەوتنە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە هەمووان سەلامەت بوون”.
هەروەها سەنتەری بوومەلەرزەکە لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی سێبوو و شاری بۆگۆ بووە، کە زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس تیایدا دەژین، دەزگای گڕکان و بوومەلەرزەزانی فلیپین خەڵکی ناوچەکە ئاگادار کردەوە کە “دووربن لە کەناراوەکان و ئاگاداری شەپۆلە نائاساییەکانی دەریاکە بن”، هەرچەندە سەنتەری سونامی زەریای پاسفیک ڕایگەیاند کە “هیچ مەترسییەکی ڕوودانی سونامی نییە”.
مارسەم وتیشی، لە کاتی بوومەلەرزەکە من شۆک ببووم و نەمدەتوانی بجوڵێم، دەستەوەستان مابوومەوە تا بوومەلەرزەکە تەواو بوو.
تا ئێستا هیچ قوربانییەک تۆمار نەکراوە بەهۆی بوومەلەرزەکە، تەنیا چەند باڵەخانەیەک زیانیان بەرکەوتووە و کارەبای چەند ناوچەیەکیش بڕاوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا