ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوت ٢٤ـی تەمووزی ٢٠٢٥، فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ١٦ـی سەر بە هێزی ئاسمانی تایلاند، پێگەیەکی سەربازی کەمبۆدیای بۆمباران کرد.
وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند “فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ـی تایلاندی پێگەیەکی سەربازی وڵاتەکەمانی بۆمباران کردووە، ئێمە دەستدرێژی سەربازی نەگونجاو و قبووڵنەکراوی تایلاند، بۆ سەر سەروەری و یەکێتی خاکی وڵاتەکەمان، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.”
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووبارە سەریان هەڵدایەوە پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، تایلاند باڵیۆزی خۆی لە کەمبۆدیا کشاندەوە و ڕایگەیاند کە نوێنەری کەمبۆدیا لە وڵاتەکەی دەردەکات.
تایلاند، کەمبۆدیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناوچە جێناکۆکانی سەر سنووردا مینی چاندووە، هەفتەی ڕابردوو ئەو مینانە بە دوو سەربازی تایلاندیدا تەقیونەتەوە و لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار بوونە.
وەزارەتی دەرەوەی تایلاند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، هێزەکانی کەمبۆدیا بە تۆپی قورس، سەربازگەیەکی تایلاندی و نەخۆشخانەیەکیان تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا چەند کەسێکی مەدەنی کوژراون و بریندار بوونە.”
وەزارەتی دەرەوەی تایلاند، لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت: حکوومەتی تایلاند ئامادەیە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشی چەکدارانەی کەمبۆدیا و دەستدرێژیکردنە سەر خاکەکەمان، بە توندی بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەمان بکات.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی کەمبۆدیا، ڕایگەیاند “هێرشە ئاسمانییەکەی تایلاند بەبێ هیچ هۆیەک بووە و داوا دەکەین تایلاند کۆتایی بەو کردە سەربازییانە بهێنێت، چونکە هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و گرفتی زیاتر لە نێوانماندا.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا