وتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) نیگه‌رانی خۆی له دۆخی غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌و ناوچه‌یه بوه‌ته گۆڕستانێک بۆ منداڵان.
جیمز ئیلدەر، وتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی دۆخی منداڵانی غه‌ززه ده‌ربڕی كه به‌هۆی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه ده‌كوژرێن و وتی، “نیگەرانین لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە غەززە، غەززە بوەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان”.
داواشیكرد ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ خەڵکەکە دابین بکرێت، منداڵانی غەززە تەنها بە بۆردومان ناکوژرێن، ئەوان بە هۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانیش هەر دەمرن.
ریاز مه‌نسوڕ نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، سێ هه‌زار و 500 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات له هه‌ر پێنج خوله‌كێكدا منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كوژرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌ست ده‌ربكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا غه‌ززه دۆزه‌خه له‌سه‌ر زه‌وی و شوێنێكی سه‌لامه‌ت نیيه بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، زۆرینه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه ئاواره بون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت