کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێكی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە و بازیان بە تۆمارکردنی ٧٦ ملیمەتر، زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.
ڕۆژی هەینی ٢٠ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی لە ناوچە جیاجیاکان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان بازیان و چوارتا لە پارێزگای سلێمانی بە ڕیزبەندی یەکەم و دووەم دێن لە زۆری بڕی بارانبارین، لە پارێزگای هەولێریش زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی نازەنین باریوە.
بڕی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان و چەند ناوچەیەک (بە ملیمەتر):
