بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی لە عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتیان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی هەولێریان كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێم، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرچی زووە هەنگاو بنرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، ههروهها ئامادەییی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەربڕی.
لای خۆیەوە، جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند و ئامادەییان نیشان دا بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن.
دواتر سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، سوپاسی سەرۆكی هەرێمیان كرد بۆ بانگهێشت وگرنگیدان بە راگۆڕینەوە و گفتوگۆ، هەروەها ئامادەییان نیشان دا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و رێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێم بەرێوە ببەن.
لەوبارەیەوە بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت