حکومەتی هەرێم لە بارەی نرخی بەنزین بڕیارێکی نوێی دەرکرد

حکومەتی هەرێم لە بارەی نرخی بەنزین بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم هاوشێوەی کۆمپانیاکان رێگەی بە بەنزینخانەکان دا بەنزین هاوردەی هەرێم بکەن ئەوەش لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی بەرزی نرخی بەنزین.

ئاب 9, 2023 18:56
حکومەتی هەرێم لە بارەی نرخی بەنزین بڕیارێکی نوێی دەرکرد
0

لایک

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، لە پێناو رێگە گرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی و روونەدانی قەیرانی بەنزین لە هەرێم وەزارەتە سامەنە سروشتییەکان رێگە بە بەنزین خانەکان دەدات بەنزین هاوردە بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە رێگەی هاوردەکردنی بەنزین لە ئێستادا بەخشراوە بە کۆمپانیاکان و بەنزینخانەکان بە مەرجێک کوالێتی ئەو بەنزینەی هاوردە دەکرێت بەسەندکراوی لیژنەی پشکنینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.

پێشتریش وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم مۆڵەتی بە کۆمپانیاکان دا بەنزین هاوردەی ناوخۆی هەرێم بکەن و بردنە دەرەوەی بەنزینی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکرد، ئەوەش لە دوای ئەوەی نرخی لیترێک بەنزین لە بەنزیخانەکانی هەرێم هەزار دیناری تێپەڕاند.

En az 10 karakter gerekli