ئیسرائیل داخستنی ته‌واوی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی و چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریونی ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م فڕۆكه مه‌ده‌نیه‌كانیشی بۆ قوبرس و یۆنان و ئه‌مریكا گواسته‌وه.
كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی ئاركیا و ئێل ئال ڕایانگه‌یاند، فڕۆكه‌كانیان له ئیسرائیله‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ قوبرس و یۆنان و ئه‌مریكا.
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران و ئیسرائیل دوای ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئێران ده‌ستیپێكرد و له ئه‌نجامدا فه‌رمانده باڵاكانی سوپا و سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانا كوژران و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ناوی لێ‌نرا “شێری راپه‌ڕیو”، تارانیش به زنجیره‌یه‌ك موشه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه له ته‌لئه‌بیب وێران بوون، جگه له كوژران و برینداربوونی ده‌یان ئیسرائیلی.