مامەڵەکردن بە یۆرۆ لە نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکات

مامەڵەکردن بە یۆرۆ لە نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکات

كانونی یه‌كه‌م 5, 2023 13:29
مامەڵەکردن بە یۆرۆ لە نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکات
0

لایک

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە رێککەوتنی رێکخستنی بانکی لەگەڵ تورکیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەیان ملیۆن یۆرۆیان بۆ بازرگانان تەرخانکردووە، ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و بازرگانیی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: “کردنەوەی هەژماری بانکی بە دراوە جۆراوجۆرەکان، بازرگانی تۆکمە و گەرەنتی دەکات.”

ئەمڕۆ سێشەممە 05-12-2023 سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق لەبارەی کردنەوەی هەژماری بانکی بە دراوی یۆرۆ لە تورکیا، بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، “لە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی رێکخستنی بانکی لەگەڵ تورکیا و بۆ ئەو مەبەستە وەکو بەشی یەکەم دەیان ملیۆن یۆرۆ بۆ دابینکردنی هاوردەکردنی کەلوپەلەکان بۆ بازرگانان لە تورکیا تەرخانکراوە.”

بەپێی سەرچاوەکە، کاراکردنی رێککەوتنەکە دوای ئەوە هات کە بەشێک لە بازرگانەکان دیناریان داوە و بانکی ناوەندیی عێراق یۆرۆی بۆ تەرخانکردوون.

رۆژی 2ى کانوونى یەکەمى 2023 بانکى ناوەندیى عێراق ئەنجامى گفتوگۆکانى شاندى عێراقى بۆ تورکیای لەبارەى پرسە داراییەکان ئاشکراکرد، ئاماژەى بەوە دا، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بۆ بازرگانانى بچووک بە دینار بەرامبەر بە یۆرۆ یان لیرەى تورکى بێت، بە شێویەک کە پرۆسەى حەواڵەى ئەو جۆرە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە وابێت کە لەنێو عێراق بە دینار پارەى ئاڵوگۆڕەکە دابنرێت، لە تورکیاش بە یۆرۆ و لیرە بێت، بۆئەوەى کاڵاکان لە تورکیاوە هاوردەى عێراق بکرێن.

پەنابردنى بانکى ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ بانکەکانى تورکیا بە دراوى دیکە جگە لە دۆلار، بۆ ئەوەیە گوشار لەسەر فرۆشتنى دۆلار بۆ حەواڵە و مامەڵەى بازرگانی کەم بکاتەوە، کە کۆت و بەندى بانکى فیدراڵى ئەمریکاى لەسەرە، ئەوەش فرۆشتنى دۆلارى سنووردار کردووە لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنیى بانکەکەوە.

En az 10 karakter gerekli