وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگهیاند، ئێران تۆمەتێکی بێ بنەما ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل، “هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەتدەکەینەوە”.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم له روونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، “لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، “هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەتدەکەینەوە کە پێشتریش ئاڕاستەی کوردستان کراون و لیژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردوە کە بۆردومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچون و رەتکراوەتەوە”.