ئەمڕۆ یەکشەممە، 13 تشرینی یەکەم، 2024 کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، “لەگەڵ بەڕێز فەلاح مستەفا بەکر ڕاوێژکاری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوینەوە.”
ئەوەش خرایەڕوو، “وەك هەموو جارێك، بە شێوەیەکی فراوان و گشتگیر سەبارەت بە پێشهاتە ناوچەییەکان و پەیوەندیەکانی تورکیا-هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا-عێراق دیدارێکی بەرهەمدارمان ئانجامدا.”
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، “بەردەوامی دەدەین بەم دیدارە ڕاوێژکاریانە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و لە ناخەوە سوپاسی کاك فەلاح دەکەین بۆ میوانداریەکەیان.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت