جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانیی لە عێراق کرد و جەختی لە پاڵپشتیکردنی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه، ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازیی لە ئالینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد، باڵیۆز پەیامی جۆو بایدن ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرد، کە بریتییە لە پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق بەبۆنەی بۆنەی 91 ساڵەی سەربەخۆیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن لە پەیامەکەدا پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و بەهێزکردنی دامەزراوەکان بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی عێراق و فرەچەشنییەکەی دەربڕی، جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاسایش لە جیهاندا بە بەردەوامبوون لە شکستپێهێنانی تیرۆریستی داعش.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بایدن لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە خواستی خۆی کردوە بۆ بەشداریکردن لە ئەولەویەتە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا