وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار روونکردنەوە دەدات

ئازار 23, 2023 16:48
وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار روونکردنەوە دەدات
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رونکردنەوەیەکدا جەخت دەکاتەوە کە ئەو رێژەیەی مانگانە بۆ سلێمانی خەرج کراوە و خەرج دەکرێت هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە، دەشڵێت: 400 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ موچەی مانگی شوبات تەرخان کراوە.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەکە کە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو، ئەویش بڕی ئەو 400 ملیار دینارە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دوەم و کانونی یەکەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبو 400 ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتوە و بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و مووچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوەو خەرج دەکرێت هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە.

راشیگەیاند؛ بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ موچەی مانگی شوبات تەرخان کراوە و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکو چۆن پێشتر کراوە.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.