كۆنفرانسی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زنجیره‌ی نوێی ئایفۆن 16ی به ڕه‌نگی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاشكرا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌پڵ شێوه‌ی كامێرای دواوه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ی گۆڕی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ زنجیره‌ی ئایفۆن 16ی ڕاگه‌یاند كه به پێنج ڕه‌نگ به‌ده‌سته، دیارترینیان ڕه‌نگی په‌مه‌یی بوو كه سه‌رنجه‌كانی ڕ‌اكێشا و پێشتریش له ئایفۆنهكاندا ئه‌و ره‌نگه نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌پڵ شێوه‌ی كامێرای دواوه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ی گۆڕی، له هه‌مانكاتدا بۆ زنجیره‌ی ئایفۆن پرۆ شێوازه كۆنه‌كه‌ی كامێرای هێشته‌وه.
ڕه‌نگه نوێیه‌كانی ئایفۆن 16، ڕه‌ش، سپی، په‌مه‌یی، سه‌وز و شین بوون، له كاتێكدا مۆبایله‌كه له ئه‌له‌منیۆمی سووك دروستكراوه، یه‌كێكی دیكه له زیادكردنه دیاره‌كان دوگمه‌ی نوێی “ئه‌كشن”ە كه ده‌كه‌وێته لای مۆبایله نوێیه‌كه‌وه.
ئه‌م دوگمه‌یه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت كاره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێت وه‌رگێڕ، دوگمه‌ی قوفڵ، یان هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ی پێ ئه‌نجامبدات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ دوگمه‌ی تایبه‌تی ده‌ره‌كی بۆ وێنه‌گرتن و كۆنترۆڵكردنی كامێرا له ده‌ره‌وه ته‌رخان كردووه، ئه‌مه‌ش ڕێگه به نه‌رمی و ئاسانكاری زیاتر ده‌دات له وێنه‌گرتندا، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی شاشه‌كه به خێرایی 60 هێرتز ده‌بێت، وه‌شانی Pro شاشه‌یه‌كی كه‌مێك گه‌وره‌تر ده‌بێت له ئایفۆنی ئاسایی.
له ئایفۆنی 16دا، كامێرای گۆشه فراوانه‌كه باشتر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕی ڕامه‌كه‌ی فراوانتر ده‌بێت.
پێكهاته‌ی وه‌شانی ئایفۆنه نوێیه‌كه، بریتییه له ئایفۆن 16، ئایفۆن 16ی پڵه‌س، ئایفۆن 16ی پڕۆ، ئایفۆن 16ی پرۆ ماكس، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی بزنس ئینسایده‌ر، پێشبینیده‌كرێت نرخی سه‌ره‌تایی مۆبایله‌كانی ئایفۆن 16 جیاوازبن به‌جۆرێك نرخی ئایفۆن 16ی ئاسایی به 799 دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
مۆبایله‌كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی LTPO OLED ی 6.7 ئینجیی له‌گه‌ڵدایه، كه ڕێژه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ده‌گاته 120 هێرتز، هه‌روه‌ها پارێزگارییه‌كی پێشكه‌وتووی Ceramic Shield ی له‌گه‌ڵدایه بۆ پاراستن له خراپبوون و شكان، به پڕۆسێسه‌ری Hexa-core A18 Pro دابینكراوه، له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی 3nm بۆ كارایی خێرا و كارایی به‌رز، جگه له كامێرای پێشه‌وه‌ی كه 12 مێگاپێكسڵه، سیسته‌می كامێرای دواوه‌شی سێ كامێرایه به ڕوونی جیاواز.