ڕاگەیەندراوێکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە سەنتەری شاری کەرکوک ڕوویدا.
لە بەیاننامەکەی بەرەی تورکمانی عێراقی سەبارەت بە تەقینەوەکەدا هاتووە، یەکێک لە بریندارەکان سایگین هاجەرۆئۆغڵو بەڕێوەبەری ماڵی تورکمانە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
”بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە خیانەتکارە دەکەین کە ڕۆژی شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024 ناوچەی موسەڵای کەرکوکی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بەڕێوەبەری ماڵی تورکمان کاک سایگین حەجەرۆئۆغڵو و هاووڵاتییە بەنرخەکانمان برینداربوون.
ئەم هێرشە خیانەتکارانەیە بۆ سەر سەرکردەکانی تورکمان بە ڕوونی مەبەستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە نیشان دەدات و بە هەوڵێکی نائومێدکەرانە دادەنرێت بۆ دروستکردنی پشێوی لەنێوان پێکهاتەکاندا بە هەژاندنی یەکێتی نەتەوەیی.
ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستیانە کە یەکگرتوویی تورکمانەکان دەکەنە ئامانج، ڕاستی پابەندبوونمان بە خەباتی نەتەوەییمان پشتڕاست دەکەنەوە.
داوا لە سەرۆک وەزیرانی بەڕێزمان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی کەسایەتییە تورکمانەکان و ئەو متمانە و سەقامگیرییەی کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکردنی یاسا لە کەرکوک بەدەست هاتووە، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر، هەروەها ئاشکراکردنی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە و ئەنجامدەرانی پشتەوەی.
هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برای ئازیزمان کاک سایگین هاجەرۆئۆغڵو و هاووڵاتییە بریندارەکانمان دەخوازین، ئاگاداریان دەکەینەوە کە لەم پرۆسەی سەختەدا هەمیشە لەگەڵیان دەبین.
لە کۆتاییدا بانگهێشتی هەموو چین و توێژە سیاسییەکان دەکەین کە بە یەکگرتوویی لە پێناو ئاسایشی کەرکووکدا هەڵسوکەوت بکەن”.