ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێنکارانەی وەرنەگیراون
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێنکارانەی وەرنەگیراون

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێنکارانەی وەرنەگیراون

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023 16:03
ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێنکارانەی وەرنەگیراون
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، فۆرمى وەرگرتن لەو بەشانە دابەش دەکرێت کە کورسى بەتاڵیان ماوە و دەرچووانی ساڵانی رابردووش دەتوانن فۆرمی راستەوخۆ پڕبکەنەوە.

رۆژی یەکشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، ئەو دەرچووانەی 12My ئامادەیی کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرنەگیراون، دەتوانن فۆرمى وەرگرتن لەو بەشانە پڕ بکەنەوە کە کورسى بەتاڵیان ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پرۆسەى دابەشکردنى فۆرم لەو کۆلێژ و بەشانە دەستیپێکردووە، کە لە 10 کەمتریان وەرگرتووە و کورسى بەتاڵیان ماوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەش هەر دەرچوویەک کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراوە، دەتوانێت تاکو رۆژى پێنج شەممە فۆرمى داواکارى راستەوخۆ پڕ بکاتەوە، بۆ ئەوەى لەو شوێنانە وەربگیرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەرچووانى ئەمساڵ و ساڵانى رابردووش دەتوانن فۆرمى داواکارى بۆ وەرگرتن پێشکەش بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە نزیکەی 43 هەزار کەس لە دەرچووانى پۆلى 12 ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون و بەڵێنیشیاندا هەموو ئەو خوێندکارانە وەربگرن کە فۆڕمی وەرگرتنیان پڕکردووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli