ئالان حه‌مه سه‌عید وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە 15ی ئەم مانگەوە تا 21ی مانگ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە، بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە ، رۆژی 22ی 10 ده‌وامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه واژۆی ئالان حه‌مه سه‌عیدی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه تێیدا هاتووه، سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 20ی 10ی 2024 به‌واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارماندا له رۆژی سێشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه كه 21ی ئه‌م مانگه ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی به‌قوتابخانه نێودهوڵهتیهكانیشهوه پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.