دوای دوو هه‌فته له راسپاردنی له‌لایه‌ن مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا رایگه‌یاندووه، “هیوادارم سه‌رۆك مه‌سعود پزیشكیان و ئه‌و تیمه حكومییه‌ی كه خۆی بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌ی كردووه، متمانه‌ی ته‌واو به‌ده‌ستبهێنن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له زانكۆ كار ده‌كه‌م و داوای لێبوردنی خۆم له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌م كه نه‌متوانیوه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كانی كاروباری سیاسه‌تی ناوخۆدا بكه‌م”.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كه پشتیوانی مه‌سعود پزیشكیان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باسی له‌وه‌شكردووه، “چه‌ندینجار وتوومه كه سه‌رۆك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌ندامانی حكومه‌ت هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و لیژنه‌كانی ده‌سته‌ی راوێژكاری، منیش سوپاسگوزاری ئه‌وانم كه شه‌ره‌فی به‌شداریكردنیان له‌م ئه‌زمونه نوێیه پێبه‌خشیم”.
ده‌شڵێت، “بێگومان من له ئه‌نجامی كاره‌كانم ڕازی نیم، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م كه نه‌متوانی بۆچوونی شاره‌زایانی لیژنه‌كه و ئاماده‌بوونی دروستی ژنان و گه‌نجان به‌ده‌ست بهێنم وه‌ك به‌ڵێنم دابوو، به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌وێ هێشتا ژماره‌یه‌ك جێگری سه‌رۆك ماونه‌ته‌وه كه هیوادارین ئه‌م كه‌موكوڕییه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه”.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروباری ستراتیژی راسپارد.