لە بەغداد سەرۆک حزبێک تەقەی لێکرا و کوژرا

لە بەغداد سەرۆک حزبێک تەقەی لێکرا و کوژرا

كانونی یه‌كه‌م 7, 2023 17:35
لە بەغداد سەرۆک حزبێک تەقەی لێکرا و کوژرا
0

لایک

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غداد ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت، ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌ كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی شیعه‌یان كرد و پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ له‌نزیك پردی هه‌ڵواسراوی باكووری به‌غداد، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێكی تاهۆ كرد كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی شیعه‌كانی تێدابوو، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
راشیگه‌یاند، پاش رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، له‌رێگه‌ی ئه‌مبوڵانسیشه‌وه‌ كوژراوه‌كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ پزیشكی دادی به‌غداد، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، هێزێكی ئه‌منی چوه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه‌ته‌وه‌ بۆ دیاریكردنی بارودۆخی تاوانه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ته‌قه‌یان كردوه‌.

En az 10 karakter gerekli