ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرتەوە

ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە بەرواری 5ـی ئایاری 2023ـوە مامەڵەکردنی پاسەپۆرت لە نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) رادەگیرێت.

ئایار 6, 2023 13:07
ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە بەرواری 5ـی ئایاری 2023ـوە مامەڵەکردنی پاسەپۆرت لە نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە “ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە بەرواری(٢٠٢٣/٥/٧) نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی) تاکو بەرواری (٢٠٢٣/٦/٥).

ئاماژە بەوەش دراوە، “بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (٢)دووی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٥٠)مەتری ناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر،لە دوای کاتژمێر(١)ئێوارە تاکو (٦)ئێوارە”.

ئەوەش هاتووە “داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە وە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (١)یەک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی (١٢٠)مەتری لە گەڕەکی سەربەستی (٣٢)پارک”.

En az 10 karakter gerekli