سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تی فەڕه‌نسا (ئێلیزێ) له پاریس له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ “فەڕه‌نسا قوڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X” (پێشتر تویته‌ر) نوسیویه‌تی، “خۆشحاڵ بووم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریس، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فەڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کرد”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ “فەڕه‌نسا قوڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به یاوه‌ری شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فه‌لاح مسته‌فا و دڵشاد شه‌هاب گه‌یشته پاریس و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا كۆبوه‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت