وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

ئه‌یلول 17, 2024 18:50
وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12 کارا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نمرەی دەرچوانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەوە رادەستی وەزارەتەکە کراوە

.

باسی لەوەش کرد، ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ 55 هەزار و 720 کەسن و بەپیی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو 19هەزار دەرچوو زیادی کردووە.

ئەوەشی خستە روو، لەو رێژەیە دەرچوانى بەشى زانستى ژمارەیان 41 هەزار و 277 دەرچوو و دەرچوانى بەشى وێژەى ژمارەیان 13 هەزار و 541 دەرچوو و دەرچوانى بەشى پیشەیی ژمارەیان 902 دەرچووە.

En az 10 karakter gerekli