ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2024 19:27
ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
0

لایک

حكومەتی عێراق بڕیاریدا، ڕۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 3ی تشرینی یەكەم بكاتە پشووی فەرمی، ئەوەش بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی كۆماری عێراق و پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت دەگرێتەوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵایكردووە، سەرۆك وەزیران بڕیاری داوە ڕۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 3ی تشرینی یەكەم بكاتە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشووەكە بە بۆنی ڕۆژی نیشتیمانی كۆماری عێراقەوەیە و سەرجەم دامودەزگا فەرمیەكانی حكومەت دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەو ڕۆژەدا هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی فەرمی ئەنجام نادرێت، ئەوەش وەك هاوسۆزیەك بۆ خەڵكی لوبنان و فەڵەستین كە لە ژێر هێرشدان.

ئەوە لە كاتێدایە، ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كە ڕۆژە پشووەكانی دیاری كردووە، هیچ ڕۆژێكی وەك پشوو دیاری نەكردووە لەو وادەیەدا.

En az 10 karakter gerekli