کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراقى بڵاوکردەوە کە ژمارەیان 1191 بەربژێرە.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق “لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى کۆمیسیاراندا ناوى لیست و هاوپەیمانێتییەکان و بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسەندکراوە”.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “هەر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنەکەدا بڕیاردرا سبەى چوارشەممە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق دەستپێ بکات”.