سوودانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ دەکرێت

سوودانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ دەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 3, 2023 17:48
سوودانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ دەکرێت
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەتوانن سەرجەم کێشە و ئاڵنگارییەکانی ئێستای هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، هەروەها دەستی هەماهەنگی بۆ وڵاتانی دراوسێ رادەکێشن و هەموو خراپەکارییەک بەرامبەر سەرەوەی خاکی وڵاتان رەتدەکەنەوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، مامجەلال بەوپەڕی هێز و ئازایەتییەوە بەرەنگاری دیکتاتۆریەت و رژێمی بەعس بوەوە، وە سەلماندی کە عێراق تا حزبێک یان بنەماڵەیەک حکومرانی ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو کێشە و ئاڵنگاریانەی بەرەنگاری هەرێم و عێراق دەبێتەوە، دەکرێت لە رێگەی روحیەتی بەرزەوە چارەسەر دەکرێت، ئەوانیش هەموان بانگەشەی گفتوگۆیەک دەکەن کە ببێتە هۆی سەقامگیری هەرێم و لەسەر سەقامگیری عێراقیش وێنەبداتەوە.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی خوێنی شەهیدانی هەموو عێراقەوە، بونەتە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و یەکێتی پۆلێنەکانی گەل، ئەوەش بوەتە ئامڕازی پاراستنی خاکی عێراق لە خراپەکارییەکان و پاراستنی سەرەوەرییەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، خراپەکاری بەرامبەر خاکی وڵاتانی دیکە و سەرەتا خاکی عێراق رەتدەکەنەوە، هەوەرها دەستی هەماهەنگی بۆ وڵاتانی دراوسێ رادەکێشین، چونکە لەم کابینەی حکومەتەدا باوەڕیان بە پەیوەندی دەرەکی پەیوەست بە بنەمای نەتەوەیی هەیە.

En az 10 karakter gerekli