مەسرور بارزانى  لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان کۆبووەوە

مەسرور بارزانى  لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان کۆبووەوە

تشرینی دووه‌م 10, 2025 15:51
مەسرور بارزانى  لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی  یوونامی( UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەی دوور لە پێشێلکاریی. هەروەها خوازیاربوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

En az 10 karakter gerekli