وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، وەک دووپاتکردنەوەیەک لەسەر رێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە، محەمەد شەیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردەوە.
باسم عەودای، وتەبێژی حکومەتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه لەسەر رێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو رۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات، کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان”.سوودانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیری سه‌ر به حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی ره‌تكرده‌وه
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، وەک دووپاتکردنەوەیەک لەسەر رێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە، محەمەد شەیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردەوە.
باسم عەودای، وتەبێژی حکومەتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه لەسەر رێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو رۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات، کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سوودانی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردەوە، بەو پێیەش دەست دەکەنەوە بە کارە جێبەجێکارییەکانیان بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلە خۆشەویستەکەمان.
14ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا ئەندامێتی محه‌مه‌د حەلبوسی له په‌رله‌مان هەڵبوەشێنێتەوە بەتۆمەتی “ساختەکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەری لەیس دلێمی”، به‌وه‌ش حه‌لبوسی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه، كه یه‌كه‌مینجاره له مێژوی عێراقدا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بدرێت، دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌رسێ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌ر به پارتی ته‌قه‌دوم نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد.