شاندێکی هەرێم و بەغداد سەردانی تورکیا دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی هەرێم و بەغداد سەردانی تورکیا دەکەن

شاندێکی هەرێم و بەغداد سەردانی تورکیا دەکەن

نیسان 28, 2023 10:45
شاندێکی هەرێم و بەغداد سەردانی تورکیا دەکەن
0

لایک

بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت، شاندێكی هاوبەشى هەرێم و بەغداد سەردانی توركیا دەكەن و هاوكات گرێبەستی نوێ لەگەڵ چوار كۆمپانیادا كراوە.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، بڕیارە شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغداد بەهاوبەشی سەردانی تورکیا بکەن بۆ چارەسەركردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم.

باسی لەوەش كردووە: گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغداد و تورکیا، بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا، بە هاوبەشی لەگەڵ سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، گرێبەستی نوێ لەگەڵ چوار کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت واژۆ کراوە.

هاوكات، بەرپرسێكی باڵاى ئاگادار لە چارەنوسی ئەو کۆمپانیا دەرەکییانەی گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە: رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ عێراقدا بە شێوەیەکی وایە کە کۆمپانیاکان بانگ دەکرێن و قسەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبێت بە نرخی بازاڕی جیهانی، نەوتى هەرێم بفرۆشن، نەک کەمتر.

En az 10 karakter gerekli