ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە لەبارەی رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاماژە بەوە دراوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-زەڕایەن نزیک گوندی چنارە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پیکاب و مازدا روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر لە روداوەکە پێنج کەس برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.