بانکی رافیدەین تا 25 ملیۆن دینار قەرز بەبێ کەفیل دەداتە فەرمانبەران
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی رافیدەین تا 25 ملیۆن دینار قەرز بەبێ کەفیل دەداتە فەرمانبەران

بانکی رافیدەین تا 25 ملیۆن دینار قەرز بەبێ کەفیل دەداتە فەرمانبەران

ئازار 27, 2023 10:39
بانکی رافیدەین تا 25 ملیۆن دینار قەرز بەبێ کەفیل دەداتە فەرمانبەران
1

لایک

بانکی رافیدەین رایگه‌یاند، بڕی 5 تا 25 ملیۆن دیناری عێراقی وەک قەرز بە فەرمانبەران دەدرێت و قەرزەکە بەبێ مەرجی بوونی کەفیل دەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، بانک بڕی 5 – 25 ملیۆن دیناری عێراقی بە فەرمانبەران، خانەنشینان، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ده‌دات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، قەرزەکە بەبێ مەرجی بوونی کەفیل دەدرێت، هاوکات بەپێی بڕی مووچەکەی قەرزی پێدەدرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین دەشلێت، پێدانی بڕی قەرزەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە هەڵگری ماستەرکارتی بانکی رافیدەینن.

En az 10 karakter gerekli