سوودانی سکاڵا لەبارەی 12 مادەی یاسای بودجە تۆمار دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی سکاڵا لەبارەی 12 مادەی یاسای بودجە تۆمار دەکات

سوودانی سکاڵا لەبارەی 12 مادەی یاسای بودجە تۆمار دەکات

ته‌مموز 3, 2023 16:09
سوودانی سکاڵا لەبارەی 12 مادەی یاسای بودجە تۆمار دەکات
0

لایک

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی سکاڵای لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکرد بۆ تانەدان لە 12 مادەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە بەهانەی نادەستووریبوونی ئەو مادانە.

هیچییەک لەو ماددانەی محەممەد شیاع سوودانی تانەی لێ داون، مادەکانی 11، 12 و 13ـی یاسای بودجە نین، کە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ هەرێم.

بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 26ی حوزەیرانی 2023 دەرکراوە و واژۆی قاسم سەحیب، بریکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای لە دژی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار کردووە، لە بەرامبەر گۆڕانکاری لە 12 مادەی نێو یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025.

بەپێی نووسراوەکە، ئەو مادانە مادەکانی 11 و 12 و 13 ناگرێتەوە کە تایبەتن بە پشکی هەرێم چاوەڕوان دەکرا لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی لەو مادانە کرا، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوێستی هەبێت.

لە سکاڵاکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پەرلەمان چەند بڕگەیەکی بۆ ئەو مادانە زیادکردووە کە پابەندبوونی دارایی پێوەیە و ئەوەش پێچەوانەی مادەی 62ی دەستووری عێراقە، ئەوەش جگە لەوەی چەند بڕگەیەکی دیکەی زیادکردووە کە پێچەوانەی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتە.

ئەو مادانەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سکاڵای لەسەر تۆمار کردوون، پێکدێن لە مادەکانی 2، 16، 20، 28، 57، 62، 63، 65، 70، 71، 72، 75.

هەر لە سکاڵاکە محەممەد شیاع سوودانی داوای کردووە، بە فەرمانێکى کاتى (ئەمری وەلائی) دەربکرێت، بە شێوەیەکی کاتی جێبەجێکردنی ئەو مادانە رابگیرێت و کاریان پێ نەکرێت تاوەکو یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە لە دادگەی فیدراڵیی عێراق.

رۆژی 21-06-2023 لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی پەسند کرد و رایگەیاند، “پەسندکردنی بودجە، خاڵی وەرچەرخان دەبێت بۆئەوەی حکومەت دەست بە بەرنامەکەی بکات.”

قەبارەی بودجەکە بۆ هەر ساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و ساڵانە 16 تریلیۆن دیناریش لەو بڕە، پشکى هەرێمە.

En az 10 karakter gerekli